پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرما، کەمێک خۆڵ دەبارێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی ئاب ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچە، و  پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە".

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند" ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٢

سلێمانی :٤٠

دهۆک ٤١

کەرکووک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ :٤٢

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٥



AM:11:37:11/08/2024