مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوە

ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانای گردبوونەوە و هۆشدارییان بە حکومەت دا و دەڵێن" بایکۆت ئەگەرێکی کراوەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن".

ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنەری مامۆستایانی وانەبیژ و بەشێک لە وانەبێژان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم وانەبێژان بە دامەزراندنی مامۆستایایەکی وانەبێژ بە گرێبەست لە یەکێک لە پەروەردەکان دڵگران و توڕەن و داوای دامەزراندنی گشتی دەکەن.

مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە لە ئەگەری دانەمەزراندنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ئەوا بایکۆت و نەچوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن ئەگەرێکی کراوە و بەهێز دەبێت و وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێم بەرپرسن لەودۆخە.

وتیشیان" بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە دووچاری راوەستان نەبێتەوە دامەزراندنی نایاسایی ڕاگرن و دەست بکەن بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبیێژ و کاراکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە".

ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە دامەزراندن لە هەرێم ڕاگیراوە، و مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٥ هەزارە چەندین ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن.

بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: 




AM:11:43:11/08/2024