لە چوارچێەوەی ئەو هەڵمەتەی دەکرێتە سەر ئێزیدییەکان، پیاوێکی ئایینی کە وتاربێژە لە هەرێمی کوردستان زۆر بەڕاشکاوانە دەڵێت" قاسم شەشۆ راستدەکات، پێغەمبەر محەمەد و موسلمانان دژمنی ئێزیدییەکانن، ئێوە شەیتان پەرەستن".
لە کورتەی وتارێکدا مەلا سابیر کە وتاربێژێکی یەکێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستانە لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆوە، کە وتبووی(هەتا دینی محەمەد مابێت فەرمان لەسەر ئێمە کۆتایی نایەت، ئەوان دوژمنی ئێمەن) دەڵێت" کابرا بۆخۆی شەیتان پەرەست بوو توخوا هی ئەوەیە من وەڵامی بدەمەوە، خەڵک گەورەی دەکات کە وەڵامی دەداتەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا مەلا سابیر دەشڵێت" با چاک بزانن ئیسلام دوژمنی ئێزیدییە چونکە ئەوان شەیتان پەرەستن، کە شەیتان پەرەست بی بەڵێ پێغەمبەرەکەشمان دوژمنی ئێوەیە، قسەکەی شەشۆ زۆر راستە بەڵی ئێمە دوژمنی ئێوەین، بڕۆن چیتان لەدەست دێت بیکەن".
هەروەها دەشڵێت" ئەوەی گرنگە لەسەر حکومەتی هەرێم قاسم شەشۆ سزا بدات".
" مادام ئەوان لە مەنهەجی تۆ لایان داوە فەرموو حکومەت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکە، ئەوەش ئیشی ئێمە نییە و ئیشی حکومەتە، بەڵام دیارە حکومەتەکەش وەک ئەوانە، ئەگەر سزای نادا واتە وەکوو ئەوە".( مەلاکە وای وت).
مەلا سابیر داوا لە حکومەت دەکا داوای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ بجوڵێنن و پەلکێشی دادگای بکەن و تەنها بە یەک وشەش بڵێت داوای لێبوردن دەکەم بەس نییە و دەبێت چ پۆستێکی هەیە لێبستێندرێتەوە .
زیاتر لە هەفتەیەکە قاسم شەشۆ لە ساڵیادی تێپەڕبونی ١٠ ساڵ بەسەر هێرشی "چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام" ناسراو بە (داعش) بۆ سەر شنگال و ئێزیدییەكان، وتارێكی لە مەزارگەی شەرەفەدین پێشكەشكرد و لە بەشێكیدا وتی "تا محەمەد و ئایینەكەی مابێت، هێرش و فەرمانەكان بۆ سەر ئێزیدییەكان بەردەوام دەبن"، و تا ئێستاش چەندین سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
بۆ بینینی وتارەکەی مەلا سابیر جوێنی تیلیگرام سپی بکەن :