ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکرایەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە. 

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم لینکە بکە

هەر دوێنێ كۆمسیۆنی عێراق لە شاری هەولێر تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامدا، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی هەرێم. 

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت. 



PM:01:53:11/08/2024