بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت" به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم نه‌كردووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌کەین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردوه، بۆ گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران له هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه، بۆیه له كاتی چونیان به مافی خۆیان بزانن كه داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه واژۆی كردوه به مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ٩٠ كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه گه‌شتی عومڕه بكه‌ن، تاوه‌كو كێسه‌كانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم ده‌شڵێت" له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی ئه‌و كۆمپانیانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان كردوه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانِیانه گه‌شت بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته ئاراوه".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، لیژنه‌كانی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ عومڕه‌كارانی ڕێگای وشكانی به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی عومڕه ده‌كه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و پارێزگاریكردن له مافی هاوڵاتیان و رێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك.