"ئەگەر لەسەر بنەماى زانستى گۆشتی مریشکی سوور بەکاربهێندرێت شیاوە بۆ خواردن"

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" خواردنی گۆشتی مریشکی سورى هێلکەکەر تەندروست و شیاوە، ئەگەر لەسەر بنەمای زانستی بەکاربهێنرێت". 

بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێەرنەری وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لەبارەی خواردنی گۆشتی مریشکی سورى هێلکەکەر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" هەرچەندە مریشکى سوور تایبەتە بە بەرهەمهێنانى هێلکە، بەڵام ئەگەر گۆشتەکەى لەسەر بنەماى زانستى بەکاربهێندرێت ئەوا مەترسى نییە".

دەشڵێت" چۆن خواردنى هێلکەى ئاساییە و تەندروستە بەهەمانشێوە خواردنى گۆشتەکەى لە ڕووى زانستییەوە تەندروستە، ئەگەر لە ژێر چاودێرى ڤێتێەرنەری بێت". 



PM:02:53:11/08/2024