دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی (کەرکوک - بەغداد) پێنج ئەندامی یەک خێزان برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بە دیاریکراوی لە سنووری ناحیەی سلێمان بەگ ڕوویداوە، لەناو بریندارەکانیشدا منداڵیش هەن.
دوای ڕووداوەکە سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.