لە گەڕەکێکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان هاوڵاتییەک تەقەی لە براکەی خۆی کرد و دواتر هەڵات.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی یوکاری ئاتاکلار سەر بە شارۆچکەی پرسووس لە پارێزگای ڕووهای باکووری کوردستان، هاوڵاتییەک تەقەی لە براکەی خۆی کرد و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵات.
ئاماژە بەوەشدەکەن، دوای ڕووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بۆیان دەرکەوت کە تەقەلێکراو گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا هێزەکانی پۆلیس لە هەوڵی ئەوەدان تەقەکەرەکە دەستگیر بکەن.
تائێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.