هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بریاری لێخۆشبونی سزاكانی هاتوچۆ تا ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ درێژکرایەوە".
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ بڵاویكردەوە" بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٤٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤ دەركراوە، بریاری لێخۆشبونی لەسەدا ٢٠ی سزاكانی هاتوچۆ تا ٣٠ی ئەیلول بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری لێخۆشبونەكە سزا كۆن و بەردەوامەكانی هاتوچۆ دەگرێتەوە.