فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر سێ شوێن لە سنووری قەزای ئامێدی
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی ئەمرۆ یەکشەممە ١١ی ئاب فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای مەتین و گوندەواری دەوەری نهێل و گوندەواری چیای گارە لە قەزای ئامیدی سەر بە پارێزگای دهۆک بەسەختی بوردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سەرەتا هێرشیان کردە سەر چیای مەتین و دواتر گوندەواری دەوەری نهێل و دواتر گوندی مژێیان لە یەک کاتدا بوردومان کرا، هێرشەکانی سوپای تورکیا بووە هۆی ترس و دلەڕاوکێی لەناو خەڵکی ناوچەکە.
دواتر شەر و پیکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گە*ریلا*کانی پە*کە*کە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەرەوام بوو و دەنگی چەکی قورسیش بیسترا و گەریلاکانی پەکەکە لە ڕیگەی دڕۆنێکی بۆمڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بارەگای سوپای تورکیا لەسەر چیای مەتین.