نرخی ئەمڕۆی دراوەکان
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ ی ئاب لە بازارەکانی دراودا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنی گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
پەیامنێری " سپی " لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بەهەمان شێوە بە ١٤٩ هەزارو ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٩ هەزارو ٤٨٥ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٦٠٦ دینار.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٣١٠ لیرەی تورکی.
AM:11:33:12/08/2024