زانکۆی سەڵاحەدین ڕیدەگەیەنێت" خوێندنی باڵای هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکانی دیاریکردووە".
سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی ١٠ی ئەیلولی وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دیاریکردووە کە بەر رۆژی سێشەممە دەکەوێت".
هەردوێنێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رۆژی ١٠ی ئەیلولی ئەمساڵی وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرد.