دادگای تێهەڵچونەوەی تاران بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران"، دوو ژنە ڕۆژنامەنووس بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.
پارێزەرانی هەریەک لە ڕۆژنامەنوس نیولوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە" لە دانیشتنی یەکەمی دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ئێران، هەریەک نیولوفەر حامدی و ئیلاهە محمەدی کە پیشەیان ڕۆژنامەنوسە، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا".
دەشڵێن" ئەو دۆسییەیەی لە دژیان کراوەتەوە پەیوەستە بە ڕووماڵی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانی دژ بە کوژرانی ئەو کچە کوردە لە ساڵی ٢٠٢٢دا".
نیلۆفەر حامدی و ئێلاهە محەمەدی لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەكێک بوون لەو ڕۆژنامەنوسانەی لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوشتنی ئەو کچە کوردە هەواڵییان ئامادە کردبوو.