مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت" خانەقین کراوە بە قوربانی کەرکوک، مانەوەی رێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک تاوەکو ئێستا ڕوون نییە".
مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەمشەو دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی، ڕاگەیاند" لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک غەدر لە خانەقین کراوە، ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لەوێ هیچ پۆستێک بە کورد نەدرێت".
دەشڵێت" خانەقین کراوە بە قوربانی کەرکوک، مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک تا ئێستا ڕوون نییە، چونکە لایەنە سیاسییەکان ڕەتیانکردووەتەوە".
شەوی شەممەی ڕابردوو لە بەغداد پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران و ڕێبوار تەهاش بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا پارتی، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەشدارنەبوون.