بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ ئاگر لە بازاڕێکی سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەوە، هەر زوو لە لایەن تیمەکانى بەرگری شارستانى کۆنترۆڵکرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕى دەڵاڵخانەى کۆنی هەولێر ئاگر کەوتەوە، لە ئێستاشدا لە لایەن تیمەکانى بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو دوکان سووتاون و چەند کەلوپەلێکیش زیانیان بەرکەوتووە، تائێستاش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و تیمهكانی بهرگری شارستانی سهرقاڵی لێكۆڵینهوهن.