سەرۆک کۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، وەک پارێزگاری کەرکوک دەکرد و بەوەش کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە دەربارەی ئەگەری بوونی گرفتی یاسایی لە پرسی هەڵبژاردنیدا دروست ببوو.
شەوی شەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک بە ئامادەبوونی پێنج ئەندامی یەکێتی، سیانی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون، لە بەغدا کۆبووەوە و تێیدا ڕێبوار تەهای وەک پارێزگار هەڵبژارد.
کۆبوونەوەکە بە بێ ئامادەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەرەبەکانی سەر بە خەمیس خەنجەر و تورکمانەکان بەڕێوەچوو و دواتریش هەر سێ لایەنەکە کۆبوونەوەکەیان بە "نایاسایی" وەسفکرد.