لە بەنداوی دێوانە تا ساڵێكی دیکە ڕاوکردنی ماسی قەدەغە دەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، بڕیاریان داوە ڕاوە ماسی لە بەنداوی دێوانە تا ساڵیکی دیكە قەدەغە بكرێت.

قائیمقامییەتی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو بوژانەوەی سامانی ماسی و زیادکردنی لە بەنداوی دێوانە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ڕاوەماسی بە هەموو جۆرەکانییەوە.

ڕاشیگەیاندووە،"ئەو ماسییانەی کراونەتە بەنداوی دێوانەوە ماوەی سێ ساڵیان پێویستە تا گەشە بکەن و وەچە بخەنەوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا بەراوری ١٥-٦-٢٠٢٥ ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغەیە.





PM:05:07:13/08/2024