دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە نزمبوونەوە
ماوەیەکە دینار بە بەردەوامی نرخەکەی بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت، ئەمڕۆش چوار شەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نزمە.
پەیامنیری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٩ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو، بەراورد بە چەند هەفتەی پێشوو دینار هەر بەنزمی ماوەتەوە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزارو ٣٩٤ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩١ هەزارو ٤٢٦ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێووەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٦٢٣ دینار.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٣١٣ لیرەی تورکییە.
AM:10:44:14/08/2024