سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای دژی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک تۆمار کرد


سەرۆکی بەرەی تورکمان حەسەن تۆران بەفەرمی سكاڵای لە دادگای فیدراڵی "دژی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك" تۆماركرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ ی ئاب حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەیی توركمانی بەفەرمی ساڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی دژی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی کەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد، تۆمار کرد.

میدیا عێراقیەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە داوا یاساییەکەی سەرۆكی بەرەی توركمانیدا ئاماژە بەو پێشێلكارییانە كراوە كە لە كۆبونەوەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركودا كراوەو، دادگاش سكاڵاكەی قبوڵكردووە.

هەر ئەمڕۆ رێبوار تەها لە دادگای تێهەڵچونەوەی كەركوك وەك پارێزگاری نوێی شارەكە سوێندی یاسایی خواردو، دواتر بۆ دەوامکردن  گەیشتە بینای پارێزگار.




PM:12:05:14/08/2024