ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ تەقینەوەیەک لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا کە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" لە گەڕەکی راجۆ لە ناوەڕاستی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆمبێکی چێندراو کە بە ئۆتۆمبێلێکەوە لێکێندرابوو تەقیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان تائێستا بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو كەس برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراونەتەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندووە.