ئاژانسی ( المعلومە) ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێتی بە فەرمی بەغدای ئاگادار کردووەتەوە لە هێنانی کۆمیسیۆن بۆ هەولێرو ئەگەر کۆمسیۆن بەردەوام بێت لە هەولێر یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو، هەوڵوێستی توندیان دەبێت ".
ئاژانسی (المعلومە) بڵاویکردووەتەوە" کە یهكێتی بهفهرمی بهغدای ئاگادار كردۆتهوه لە هێنانی کۆمسیۆن بۆ هەولێر".
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەروو کە " گواستنهوهی ئیدارەی كۆمیسۆن له بهغداوه بۆ ههولێر گومانێكی زۆر دهكرێت کە پارتی دیسان بهبهرتیلی گهوره بواری تهزویر بۆخۆی دروست بكاتهوه".
راشیگەیاندووە" ئەگەر کۆمسیۆن بەردەوامی بە کارەکانی بدات لە هەولێر جگە لە یەکێتی هەریەک لە کۆمەڵ و یەکگرتوویش هەوڵوێستی توندیان دەبێت".
٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆهەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە و هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدایە و ئۆفیسەکانی تری بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە، سەرپەرەشتی دەکرێت.