بڕیارە شەممەی هەفتەی داهاتوو ١٢ی ئاب تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەست پێ بكات و لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.
مامۆستا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند" لە ڕۆژی شەممەوە ١٧ی ئاب، تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەكات".
ئاماژەی بەوەشدا تاقیكردنەوەكان وەك خوولی یەكەم نابێت، بەڵكو ڕۆژێك نا ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن.
لای خۆشیەوە، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وتی" تاقیكردنەوەكان بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتەوە دیاری كراوە ئەنجام دەدرێت و بۆ بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان بڕیار دەدەن و لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ ٢ كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن".