کەناڵی سپێدە سەبارەت بە راگرتنی په‌خشی سپێده روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەم فشارانەری حکومەت ناتوانن رێگربن له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یامەکانماندا و به پێی یاسای پارته سیاسیه‌كان، هه‌موو پارتێكی سیاسی مافی هه‌یه ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌بێت".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە" كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده ماوه‌ی ١٥ ساڵه په‌خشی به‌رده‌وامه ومۆڵه‌تی له ( ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق) هه‌یه و مۆڵه‌تی له هه‌رێمیشدا پێشكه‌شكردووه و ئەو بڕیارە بەشێکە لەو هەڵمەتەی کابینەی نۆیەمی ماوەبەسەرچوو و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەی ئێستا نایه‌وێت سیمای جوانی هه‌رێم كه خۆی له ئازادی راگه‌یاندندا ده‌بینێته‌وه به گه‌شاوه‌ییی بمێنێته‌وه".
دەقی روونکردنەوەکەی کەناڵی سپێدە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی سه‌باره‌ت به راگرتنی په‌خشی سپێده
به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێش وه‌خته و بونی كات و ساتێكی دیاریكراو بۆ راگرتنی په‌خشمان، وه‌زراه‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌رێم له بڕیارێكی نایاساییدا په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده و كه‌ناڵی سپێده درامای له ئامێره لۆكاڵیه‌كاندا راگرت، ئه‌م بریاره كه له‌ژێر ناوی نه‌بوونی مۆڵه‌تدا دراوه به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌می ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌یكات به‌رامبه‌ر ده‌نگ و ره‌نگی میدیای ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌خنه‌گر له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەی ئێستا نایه‌وێت سیمای جوانی هه‌رێم كه خۆی له ئازادی راگه‌یاندندا ده‌بینێته‌وه به گه‌شاوه‌ییی بمێنێته‌وه، هه‌رجاره‌و له‌ژێر ناوێك‌دا و هه‌رجاره‌و به شێوازێك فشار له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران دروستده‌كات.
كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده ماوه‌ی 15 ساڵه په‌خشی به‌رده‌وامه ومۆڵه‌تی له ( ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق) هه‌یه و مۆڵه‌تی له هه‌رێمیشدا پێشكه‌شكردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ناڵی سپێده میدیای فه‌رمی حیزبێكی رێگه‌پێدراوی سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی یاسای پارته سیاسیه‌كان، هه‌موو پارتێكی سیاسی مافی هه‌یه ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌بێت، وێرای ئه‌م راستیانه كه‌چی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌بری كاركردن بۆ فراوانكردنی ئازادییه‌كان به بریارێك كۆمپانیەكانی په‌خشی لۆكاڵی ئیجبار ده‌كات به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده و سپێده دراما، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره فشارانه‌ی حكومه‌ت ناتوانن رێگربن له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یامی سپێده‌دا و به گوروتینێكی زیاتر و جیاوازتر به شێوازی سه‌رده‌م و سود بینین له ته‌كنۆلۆجیا به‌رده‌وامده‌بین، ئێمه ده‌ڵیین خۆزگه حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو له‌بری ده‌ستبردن بۆ میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پرسی موچه و قوتی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ربكردایه و بندیوار و لیستی تازه‌ی نه‌خستایه‌ته ناو لیستی موچه‌ی فه‌رامنبه‌رانی راسته‌قینه‌وه و یاری به قوت و ژیانی خه‌ڵك نه‌كردایه، له‌م هه‌رێمه‌دا سه‌دان كه‌لێن و ناته‌واوی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه ده‌بوو حكومه‌ت ده‌ستی بۆ چاككردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه ببردایه نه‌وه‌ك بۆ راگه‌یاندن و میدیا، ئه‌م سانسۆر و فشاره‌ی كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كرێت ته‌واو ناكۆك و ناته‌بایه به بانگه‌شه‌و ئیدعاكانی ئه‌وان به فه‌راهه‌مكردنی كه‌شی ئازادی بۆ راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی دۆخی میدیا وئازادی بده‌ین له‌م هه‌رێمدا پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو و روون هه‌ست پێده‌كرێت به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا به شایه‌تی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌میشه له ڕه‌خنه ده‌ترسن و دژن به‌رامبه‌ر میدیای خاوه‌ن په‌یام و هه‌ڵگری خه‌می خه‌ڵك، بۆیه تا پێیان بكرێت ڕێگری ده‌كه‌ن له گه‌یشتنی په‌یامی میدیایه‌كی وه‌ك سپێده و سزایان ده‌ده‌ن و ده‌نگیان كپ ده‌كه‌ن، كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده جارێكی تر به‌ڵین به‌بینه‌رانی ده‌دات كه هه‌میشه ده‌نگ و ره‌نگی خه‌ڵك بێت و له‌په‌یامی میدیایی راستگۆیانه‌ی خۆی كه خزمه‌ته به كۆمه‌ڵگەو پاراستنی به‌هاو پیرۆزیه‌كان ده‌كات به‌رده‌وام ده‌بێت، پێمان وایه راگرتنی په‌خشی كه‌نالی سپێده و سپێده دراما سزایه‌كی سیاسییه نه‌ك یاسایی.
كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده