یەکێتی لە یادی دامەزراندی پارتیدا داوای کاری پێکەوەیی ده‌كات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە کاری پێکەوەیی بکەین بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی". 

مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لە یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئەو حزبە و ئەندام و لایەنگرانی دەكەین، ئەمڕۆ کوردستان لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی بە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن و پتەوکردنی ریزەکانی هەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی هەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا". 

دەشڵێت" هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی هاوکاری و لێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان  گشت لایەنەکان بە هەردوو حزبیشەوە".



PM:05:26:15/08/2024