سزای سێدارەی بەندکراوێک کە لەم دواییانەدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکە کەسی گواسترابوویەوە جێبەجێکرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنج شەممە سزای سێدارەی پەیمان ئەڵڵا وەیسی، بەندکراوی تەمەن ٤٧ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ئەو بەندکراوە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیمان ئەڵڵا وەیسی، برای عەلی ئەڵڵا وەیسی بەندکراوی سیاسی پێشووی کوردە کە دوێنێ چوارشەممە بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، عەلی ئەڵڵا وەیسی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا لە شاری سنە دەستگیرکرابوو.