فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، موراد قەرەیلان لە یادی دامەزراندنی پەکەکەدا کە ئەمڕۆ ١٥ ی ئاب دەکات، دەڵێت" لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی زیاتر پەرەپێدەدەین. نابەزین و لە شکان نەهاتنی گەلی کورد، لە شکان نەهاتنی گەریلا بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئەمە خواست و پێداگری ئێمەیە".
لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە ژمارەیەک گەریلای دەموچاو پێچراو بە چەکەوە لە پشت فەرماندەی بڕیارگەی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان وەستاون لەیەکێک لە بڕگەکاندا دەڵێت " حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە".
لە بارەی دۆخی هەرێـمایەتی و ناوچەکەوە، قەرەیڵان دەڵێت" ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە".
بڕیارگەی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان بانگەوازی هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب دەکات کە پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن و دەڵێت" ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە".