" ناردنی مووچەی مانگی تەموز دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو "
هەرچەندە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڵینی دابوو بە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مووچەی مانگی تەموز لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا رەوانەی هەرێم بکات، بەلآم دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی تەنها رێوشوێنی ئیدارایی ماوەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێم دەکرێت.
هەرچی لە بارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە، " سپی " زانیوویەتی کە مووچەی ئەم توێژە فراوانە هێشتا وەزارەتی دارایی گرفتی لەگەڵدا هەیەو لە وردبینی کردندایە، هەروەها تەیف سامی چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە تا ئەو وەک سەرۆک وەزیران بەرپرسیارێتی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بخاتە ئەستۆی خۆی کە " کێشەی زۆر لە لیستەکانیاندا هەیە ".
PM:10:22:15/08/2024