ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ بۆ جارێکی دیکە نرخى بهنزین به هەرسێ جۆرەکەیەوە له پارێزگای سلێمانی و هەولێر بهرزتربووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە بەرزبووەتەوە کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان.
له ئێستادا نرخی لیترێك بهنزینی جۆری نۆرماڵ بە ٨٧٥ دینارە و بهنزینی موحهسهن بە ١ هەزار و ٧٥ دینار و بهنزینی سۆپهر ١ هەزار و ٢٢٥ دیناره.
تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نەخراوەتەڕوو.