شاندێکی عێراق بۆ وردبینی لیستی مووچە سەردانی هەرێم دەکەن

بۆ جارێکی دیکە شاندێکی عێراق کە لە لیژنەیەکی ١٥ کەس پێکهاتووە، بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچە و داهات و خەرجی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن. 

بەپێی نوسراوێک کە واژووی د.عامر سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی لەسەرە، بە ژمارە (٢١٩٠٠) دوێنێ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ دەرچووە و ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، تێیدا هاتووە" لیژنەیەکی ١٥ کەسی پێکهێندراوە بۆ تا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینیکردن لە لیستی مووچە و خەرجی و داهاتەکانی هەرێم، بەپێی یاسایی بودجەی گشتی عێراق". 

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا لە ناوەڕاستی مانگی ئابداین، بەڵام هێشتا مووچەخۆران مووچەی مانگی تەموزیان وەرنەگرتووە.



PM:03:00:16/08/2024