لە زاخۆ گەنجێك خنكا

ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە سنووری قەزای زاخۆ گەنجێكی تەمەن ١٧ ساڵان خنكاو تەرمەكەی لە رووبار دەرهێنراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، بڵاویکردەوە" كاتژمێر ١٢:٣٠ خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە رووباری خابوور لە نزیك گوندی (سپینداروک) خنكا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لە رووبارەکەدا رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٣٤٩) لە یاسای سزادانی عێراقی لە بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌. 



PM:03:37:16/08/2024