لە مەرزی پشتەی سنوری گەرمیان لەلایەن فەرمانبەرێکەوە ٢٥٠ ملیۆن دیناری داهاتی باج و گومرگ دزراوە و تائێستاش تۆمەتباری روداوەکە دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی کەی ئێن ئێن بڵاویکردەوە " بەوتەی سەرچاوەیەک لە مەرزی پەروێزخان لە رۆژی سێشەممەوە (١٣/٨/٢٠٢٤)، فەرمانبەرێکی بانکی مەرزی پشتە بەناوی (و) بڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری داهاتی باج و گومرگی بردوە و هەڵاتوە".
ئەو کەسەی ئەو کارەی ئەنجامداوە ماوەی (١٥) ساڵە فەرمانبەرە و ماوەی دو ساڵیشە لە بانکی پشتە دەوام دەکات.
ئاسایشی گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسە دەرکردووە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراوە.
مەرزی پشتە لە سەرتەکی بەمۆیە و دەکەوێتە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.