درەنگانی شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنوووری پارێزگای دهۆک ئاگر کەوتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، ڕایگەیاند" لە نهۆمى دووەمی نەخۆشخانەی گڵۆباڵ لە شاری دهۆک ئاگر کەوتەوە و هەر زوو لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە.