بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی لە ئێستادا هێنراوەتە خوارەوە و بڕیارە لاشەکەی مۆمیا بکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لە راگەریەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ هەینی ٩ تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرچوون بۆ هێنانەوەی لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان".
دەشڵێت" تیمەکانمان دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانییان زیاتر لە نزیکەی سێ کیلۆمەتر بە پیادە لاشەکەی بهێننە خوارەوە، دواتر بە ئۆتۆمبێل گوازرایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیمان".
بەرگری شارستانی سۆران ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی نەبوونی ساردکەرەوەی تایبەت بە ئاژەڵان، لاشەی ورچە کوژراوەکە لەلایەن تیمێکەوە گوازرایەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان لە هەولێر لە ناو ساردەکەرەوەی تایبەت هەڵدەگیرێت تا کاری مۆمیاکردنەکەی بۆ ئەنجامدەدرێت".