سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت" ساڵانە نزیکەی ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵی یەکلایی دەکرێتەوە و کەسانی تۆمەتبار دەدرێنە دادگا و، لانیکەم ١٠٠ بەرپرسی باڵا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سەرۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " پرسی گه‌نده‌ڵی له ئێستادا چاوێكی زۆری له‌سه‌ره و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تاوانن ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك و هه‌ر تاوانێكیش ده‌رحه‌ق به مافی گشتی بكرێت هه‌مو خه‌ڵك لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كان خێراتر بكرێت".
ئاشکراشی کرد کە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م لێكۆڵه‌ری هەیە و پڕۆسه‌ی قورسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بەڕێوەدەبات كه ته‌نها ٢١ لێكۆڵه‌ر له به‌رامبه‌ر كه‌رتی گشتی كه زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌مه به‌ڵكو ده‌بێت لانیكه‌م پێنج هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌مو ناوچه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌بێت و كاری خۆی بكات.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر وتیشی "ساڵانه له نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٣٠ دۆسیه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر ساڵانه ١٠ بۆ ١٥ دۆسیه یه‌كلایی بكرێنه‌وه و سزای توندی تیایدا ده‌ربچن ئه‌وا به‌دڵنیایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌متر ده‌كات".
هەروەها راشیگەیاند "پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌كرێت كه بۆچی هیچ به‌رپرسێكی باڵا سزا نادرێت؟ یاخود ئایا هیچ كه‌سێك نییه به‌رپرسی باڵا بێت و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بێت؟ به‌ڵێ هه‌یه و له رابردودا زیاتر له ١٠٠ كه‌س له به‌رپرسانی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون، كه ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی راگرتنی حوكمه‌كانه كه پێموایه له‌ناو رای گشتیدا مه‌فهوم نییه و تێناگه‌ین لێی".
"توندكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان به‌بێ غه‌دركردن له كه‌س یان خوانه‌خواسته زه‌وتكردنی گه‌ره‌نتی ته‌حقیق خاڵێكی زۆر گرنگه، بۆیه دژایه‌تكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقییه و ئێمه دڵنیاین له دڵسۆزی سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان و هیچ گومانمان له دڵسۆزی كه‌س نییه و خۆشمان له كه‌س به‌دڵسۆزتر نازانین و ئه‌ركه‌كان یاسا دابه‌شی كردوه و هه‌ركه‌سه و ئه‌ركی خۆی ده‌بینێت".( سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم وتی).