بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بە تۆمەتی كوشتنی کەسێک و برینداركردنی كهسێك دیکە، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند سێ تۆمهتبارمان دهستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لەناحیەی تەكییەی كاكەمەند لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك كوژرا و كەسێكی تر بریندار بوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكییەوە بەهاوكاری بەشی پۆلیسی دوكان، سێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتباران (ل، ع، ع)، (د، ل، ع) و (د، ل، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا روویدا کە زاوا و خەزورەن و گەنجێک بەناوی ئالان تالب لە دایکبووی ٢٠٠١ کە کوڕی خەزورەکەیە کوژرا.