بەرامبەر ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق کە-جە-کە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کە-جە-کە ڕایگەیاند"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە سیاسەتی عوسمانی نوێوە هەوڵدەدات لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری درووستکات" و دەشڵێت"بانگەوازی لە حکومەتی عێراق دەکەین نەبنە هاوکاری سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورک".

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کە-جە-کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی دەوڵەتی تورک و عێراق و وتەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد"دەبێت عێراق گرنگی بەو پەیوەندییە دۆستانەیە بدات کە بەرژەوەندی گەلانی عێراق بە بنەما دەگرن".

کە-جە-کە ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو بڕیارانەی کە کۆبوونەوەکەی ئەنقەرەدا درا، بە واتای پەسەندکردنی داگیرکارییەکانی تورک، هەمیشەیی بوونی داگیرکاری و پشتیوانیکردنیەتی، لێرەدا دەردەکەوێت کە حکومەتی عێراقی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، گە*ریلا*کانی ئازادیی کوردستان دەکات بە ئامانج".




PM:09:32:17/08/2024