به‌هۆی ته‌قینی غازه‌وه له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك چوار هاوڵاتی بریندار ده‌بن، كه برینی یه‌كێكییان قوڕسه.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ ئابی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی رایگەیاند"چوار کەس له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك بە هۆی تەقینەوەی غاز سووتاون کە لە یەک خێزانن".
ئاماژرئ بەوەش کرد" کەسوکاری سووتاوەکان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قینی غاز له خه‌و هه‌ڵساون، كاتێك ئەندامێکی ئەو خێزانە چه‌رخ به‌كارده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو غازه‌كه ده‌ته‌قێت و چوار ئه‌ندامی ماڵه‌كه ده‌سووتێن".