شاندێکی دیوانی چاوەدێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی هەرێمی کوردستان، دێتە هەولێر.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە" بڕیارە شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بگاتە هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی دەگاتە هەولێر".
وتیشی" ئەو شاندە وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی هەرێمی کوردستاندا دەکات و هەر سێ مانگ جارێک بۆ وردبینی لە خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە هاتنی ئەو شاندە پەیوەندی بە لیستی مووچەوە نییە و وردبینی لە لیستی مووچەدا ناکات، تەنیا بۆ وردبینی لە خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان.