بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری سوتاندنی چیایی گۆیژە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند" دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان توانیان سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیربکەن".
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشدا هاتووە کە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٣٤٢ی یاسای سزادان ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.
ئاگرەکە شەوی ٣٠ی تەمووزی ڕابردوو لە چیای گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی فراوانی چیاکە و بەشێکی زۆری درەخت و پووش و پاوانەکانی سووتان.