بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندێکی سنووری قەزای ئامێدی لە دوێنێوە ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی دوێنێ شەممە سوپای تورکیا تۆپبارانی سنووری گوندەکانی (مژێ و کەڤنەمژێ) لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیاوە ئاگر لە دارستانی سنووری ناوچەکە کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و بووەتە هۆی سوتانی ڕەز و باخی هاوڵاتییانی سنوورەکە.
هەردوو گوندی (مژێ و کەڤنەمژێ)، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی تۆرکیاوە چۆڵکراون، تەنها ڕەز و باخی هاوڵاتییان ماوە.