شەرڤانانی یەپەگە ئەمرۆ لەچەند کردەیەکی سەربازی سەرکەوتوودا ٥ ئۆتۆمبیلی داعشیان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوبانێ سووتان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوبانێوە بە سپی میدیای راگەیاند کە لەبەرەی رۆژئاوای کوبانێ یەپەگە لەنزیک گوندی مەناز کردەیەکی سەربازی سەرکەوتوویان ئەنجام داو دوو ئۆتۆمبیلی داعشیان تێکشکاند، لەبەرزایی ئیزاعە ئۆتۆمبیلێکی داعشیان تێکشکاند، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە چەند چەکداری تێدابووە.
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەبەرەی رۆژهەڵاتیش شەرڤانان لە هێرشێکیاندا بۆ سەر بنکەکانی داعش چوار چەکداریا لێ کوژراوە. هاوکات شەڕ بەقورسی لەشەوی رابردوەو لە کانی کوردەو لە شەقامی شارەوانی بەردەوام بووە، هاوشێوەش لە باشوری شارەکەش شەڕ بەردەوامە.
تا ئێستا پچڕ پچڕ شەڕ لەهەر سێ بەرەی رۆژهەڵات و باشور و رۆژئاوا درێژەی هەیە.