بەهۆی ڕەچاونەکردنی باڵاپۆشی ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی نووری سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران له كاتی شۆفێریدا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆف بڵاویکردۆتەوە" ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بە ناوی ئاره‌زوو به‌دری كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی، له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بریندار كراوه، گیانی له مه‌ترسیدایه و له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لیعه‌سری تاران دوو جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، پێشتریش لە نەخۆشخانەی ساری جارێک نەشتەرگەری بۆ کرابوو".
کەسێکی نزیک بنەماڵەی بەدری لەوبارەوە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" لە یەکەمین نەشتەرگەری کە بۆ ناوبراو بەهۆی پێکرانی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە بەشی کەمەردا کراوە، هێزی جوڵانەوەی لە بەشی کەمەر بۆ خوار لەدەستداوە".
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دەشڵێت" بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئەمنییەکان بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ن كه پێیان ده‌وترێت له به‌رانبه‌ر كامێرادا بیكه‌ن، ئامانجێك كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا به به‌كارهێنانی توندوتیژی و گوشارێكی زیاتر بۆیان ده‌سته‌به‌ر بێت".
ڕاشیگەیاندووە" ئۆتۆمبێلی ئاره‌زوو كراوه‌ته ئامانجی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌دری ره‌چاوی حیجابی نه‌كردووه".
له ٢٣ی ته‌موزی ئەمساڵ ئاره‌زوو به‌دری كه ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه و دایكی دوو منداڵه، له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شاری نووری پارێزگای مازه‌نده‌ران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئەمنییەکانی ئێران بریندار كرا، دواتر به‌هۆی ناجێگیرتربوونی دۆخی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لیعه‌سری تاران گواسترایه‌وه، له ژێر چاودێری ناوەندە ئەمنییەکان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه خه‌وێندراوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ له تاران ژینا ئه‌مینی "به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت"، دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا و دوای خۆشی شۆڕی (ژن ژیان ئازادی) به دوای خۆیدا هێنا.