عێراق بڕێکی مووچەی هەرێم دەنێرێت
بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە یەکەم بڕە پارە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لە بەغداوە بە دەستی گەیشتووە بڕی ئەو پارەیە ١٨٤ ملیار دینار دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " مووچەی ئەم دەستانە: مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی پاراستن و ژینگە رەوانەی ھەرێم کراوە.
تا ئێستا دیار نییە ئەودوای پارەی مووچەکەی تر کەی دێت، بەلآم دوێنێ بەرپرسانی کورد لە بەغدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڕێکی تر پارە لەم هەفتەیەدا دەگاتە هەرێم کە رەنگە بەس پارەی هێزە ئەمنییەکان بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ ١٩ ی ئابە تا ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجنەکراوە.
AM:11:14:19/08/2024