کۆیە.. دوو کەس لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

‌دیمەنێکی قەزای کۆیە.. وێنە: تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
ئەمشەو دووشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ لە گوندێکی سنووری قەزای کۆیە دوو کەس لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو لەنزیک گۆڕستانی گوندی شەوگێڕ سەر بە قەزای کۆیە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان چەند ماتۆڕسکیلێکدا ڕوویدا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە تائێستا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.



PM:10:48:19/08/2024