كۆمپانیای دانەغاز بە فەرمی کۆتایی هێنا بە گرێبەستی کۆمپانیای (ئینەرفلێکس) لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
كۆمپانیای دانه غاز، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه" لە لایەن كۆمپانیای پێڕڵ پێتڕۆڵیۆم ئاگادارکراینەوە كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئینێرفلێكس كه به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره راده‌گرێت کە به‌كه‌ی ئێم ٢٥٠ ناسراوه،".
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری سەرەکی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئینێرفلێكس، بۆ جێبەجێنەکردنی ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا دەگەڕێتەوە.
دانەغاز ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی کارکردنی کۆمپانیای ناوبراو بووەتە هۆی دروستبوونی چەند کێشەیەک و دواکەوتنی پرۆژەی پەرەپێدانی گازی کۆرمۆر.