پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری دەکرێت

بڕی پاداشتی کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پاداشتی دارایی ئەو کارمەندانەی دیاریکرد کە لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سندوق دەبن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" بەپێی بڕیارەکە هەر کارمەندێکی سەر سندووقی دەنگدان فەرمانبەری حکومەت بێت، ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەر دەرچووی زانکۆ یان قوتابیش بێت، ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگرێ".

زیاتر لە ٤١ هەزار کارمەند سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکە دەکەن کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە شێوەی تیروپشک دەستنیشانکراون.

رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و کۆمیسیحنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرەشتی دەکات.




PM:02:00:20/08/2024