ئێران لەسەر زیادکردنی غاز بۆ عێراق ڕەزامەندی دەدات

ئێران ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی بڕی غازی دابینیکراو بۆ عێراق دەدات، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی زیاتری کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ زیارەتکاران.

فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە" دوای گفتوگۆ و هەوڵی بەردەوام بۆ بەدواداچونی ڕێوەڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا بۆ کێشەی دابینکردنی غازی ئێران، لیژنەیەکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی عەلی حەمیداوی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئێرانیان لە بەغدا کرد".

دەشڵێت" دوابەدوای سەردانی لێژنەکە ئێران رەزامەندی دەربریوە بۆ زیادکردنی بڕی ٣٠ ملیۆن پێ سێجا غازی هەناردەکراو بۆ عێراق".

بۆ بەکارخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ گرێبه‌ستی پێنج ساڵەی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نیشتمانی ئێران واژۆکرد، بۆ هاورده‌كردنی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا.



PM:03:51:20/08/2024