لە سلێمانی بە سەرپەرشتی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی، یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.
پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سێشەممە ٢٠ ئاب بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکان و بەرپرسە ئەمنییەکان یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە رێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە" لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بێلایەنیی دامەزراوەکان و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە".
بڕیارە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.