دوو رۆژە ئاگرێکی گەورە لە چیای شەنگال کەوتووەتەوە

ماوەی دوو رۆژە ئاگرێکی فراوان لە چیای شەنگال کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.

نایف شەمۆ خودێدا هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە ڕۆژئاوای چیای شەنگال ماوەی دوو رۆژە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە دەیان دۆنم زەوی سووتاوە و دانیشتوانی سنوورەکەش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. 

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە و هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەش نەزانراوە. 



AM:08:26:21/08/2024