تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێم تۆمار نەکراوە


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، تەنانەت حاڵەتی گوماناویش نییە".

دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە" هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و تەنانەت حاڵەتی گوماناویشیان نییە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " تەواوی ڕێکارەکان گیراونەتە بەر و هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دەستپێکراوە تا ڤایرۆسەکە دووربێت لە کوردستان".

دکتۆر سەرکار سورچی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕیاریانداوە لەگەڵ ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکاری تەواوی بکەین بۆ ئەوەی تێستی پشکنینی تاقیگەی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە دەبنە جێگای گومان لە هەرێمی کوردستان".

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەزۆرێک لە وڵاتەکانی ناوچەکە ئاوڵەی مەیمون بڵاوبۆتەوە کە سەرچاوەکەی ئەفەریقابوو لەسەرەتاوە.




PM:06:30:21/08/2024